شارپرێس:
یەکێک لە دیارترین ئامێرە زیرەکەکانی کۆمپانیای شاومی چینی کە ئەمساڵ پەردەیان لەسەر لادرا، کاتژمێری هۆشمەندی نوێیSmart Band 8یە کە چەندین تایبەتمەندیی کردەیی و ناوازەی هەیە.
کاتژمێرە نوێیەکە دیزاینێکی نایابی هەیە و پێکهاتەیەکی هەیە کە دەتوانرێت لەوقایشە جیابکرێتەوە کە بە مەچەکەوە بەستراوەتەوە بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ ئامێرێکی بچووکی هەڵگیراو کە دەتوانرێت لە گیرفانێکدا دابنرێت یان بە کلیلەکانەوە ببەسترێتەوە.
ئامێرەکە چەند جۆرێک لەقایشی لاستیک و کانزایی دیزاینکراوی نایابی هەیە، و شاشەیەکیAMOLEDی 1.62 ئینج بەڕوونی (490/192) پێکسڵ، و ڕێژەی ڕووناکی نزیکەی 600 cd/m تەیار کراوە.
شاومی پاترییەکی بۆئامێرەکە دابین کردووە کە نزیکەی16ڕۆژ لە دۆخی بەکارهێنانی ئاساییدا کاردەکات، و بۆ ماوەی6ڕۆژ بە دۆخیAlways On Display کاردەکات.
ئەم ئامێرەچەندین تەکنەلۆژیای تێدایە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی چالاکیی جەستەیی بەکارهێنەر، بەرنامەکانی چاودێریکردنی ژمارەی هەنگاوەکانیڕۆژانە، هەستەوەرەکان بۆ پێوانی لێدانی دڵ، تایبەتمەندییەکی ئۆتۆماتیکی ڕووناکی شاشە و چەندین ڕووکاری بەکارهێنەر کە پێداویستییە هەمەچەشنەکانی بەکارهێنەرانی تێدایە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
