شارپرێس:
ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا ڕایگەیاند، کار لەسەر پڕۆژەی گەڕانو پشکنینی ڤینۆس دەکەن.
سەبارەت بەبابەتەکە، دیمیتری گۆرینۆڤ، توێژەر لەبەشی فیزیای هەسارەکان لەپەیمانگهی بۆشایی ئاسمانیی ئەکادیمیا وتویەتی، "پسپۆڕانی پەیمانگاکەمان لەگەڵ پسپۆڕانی چەند دامەزراوەیەکی ڕوسیا کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ دەکەن بۆ گەڕان بەدوای نهێنییەکانی هەسارەی ڤینۆس، لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژانەشدا بڕیارە ئەرکی ڤێنێرا-دی دەستپێبکات بۆ لێکۆڵینەوە لەم هەسارەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپشتبەستن بەداتاکانی پەیوەست بەپەنجەرەکانی کاتی هەڵدان، پێمانوایە کە دەتوانرێت ئەرکی ڤێنێرا-دی لەساڵی 2031دا هەڵبدرێت، ئەویش ئەو ماوەیەیە کە دەبێت کەشتییە ئاسمانییەکە هەڵبدرێت بۆ ئەوەی بفڕێت بۆ تەنێکی ئاسمانی لەسەر ڕێگهیەک کە زۆرترین گونجاوە لەڕوی بەکارهێنانی وزەوە".
لەساڵی 2020، بەڕێوەبەری زانستیی پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانیی ئەکادیمیای زانستیی ڕوسیا لیڤ زیلیۆنی ڕایگەیاند، "ڕوسیا کار لەسەر بەرنامەی نوێدەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەڤینۆس، لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەشدا 3 گالیسکەی زانستی دەنێرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەم هەسارەیەو یەکەم گالیکسە لەچوارچێوەی ئەرکی Venera-D دەنێردرێت".
پێویستە ئاماژە بەوەبکرێت، یەکێتی سۆڤیەت لەشەستەکانی سەدەی ڕابردودا گالیسکەیەکی بۆ ڤینۆس ناردبوو و ئەمریکاو ژاپۆنو یەکێتی ئەوروپاش ئەم هەنگاوەیان ناوە.
و: ئاکۆ ئاڵی
