سیمینارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاریی‌ یاریزانانی‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕێكخرا

وەرزش

19/11/2023‌ 1593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنگیدان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاری‌ فێرخوازان‌و یاریزانانی‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پیشمه‌رگه‌ ڕێكخراوی‌ P D O  - پڕۆژه‌ی‌ مه‌سارون سیمینارێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ فێرگه‌ی‌ یانه‌كه‌ ڕێكخست.



سه‌باره‌ت به‌ڕێكخستنی‌ ئه‌و سیمیناره‌ د.به‌رزی‌ ئه‌كره‌م عه‌بدولڕه‌حمان پسپۆڕو وانه‌بێژ له‌ڕێكخراوی‌ ناوبراو ڕایگه‌یاند، "چه‌ندین سیمینارمان ئه‌نجامداوه‌و گرنگی‌ به‌گه‌نجان‌و لاوان ده‌ده‌ین تا له‌ڕه‌گه‌زی‌ خۆیان تێبگه‌ن‌و له‌قۆناغه‌كانی‌ پێگه‌یشتنیان به‌شێوه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ ئه‌مه‌ش گرنگه‌ بۆ تاكی‌ كۆمه‌ڵگه‌و هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان بۆ خه‌ڵك گرنگی‌ به‌و لایه‌نه‌ ده‌ده‌ین‌و گرنگی‌ خۆشی‌ ده‌بێت كه‌ سه‌رجه‌م یانه‌كان هاوكاری‌ ڕێخراوه‌كان بن‌و پێكه‌وه‌ هۆشیاری‌ تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رزبكه‌ینه‌وه‌".



ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌سودبینین له‌و جۆره‌ سیمینارانه‌ فه‌رمان محمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ هونه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، سوپاسی‌ ڕێكخراوی‌ خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و سیمیناره‌و به‌گرنگی‌ ده‌زانین جگه‌ له‌پێگه‌یاندن‌و توانای‌ یاریزانان‌و گه‌یاندنیان به‌ئاسته‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان‌و لاوان‌و پێشكه‌وتوان، ئاستی‌ هۆشیاریشیان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و خود بناسن.


باسى له‌وه‌شكرد، وه‌ك یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ گرنگی‌ به‌یاریزانان ده‌ده‌ین‌و په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ین تا تاكێكی‌ ته‌ندروست‌و تێگه‌یشتویان بۆ داهاتوو لێده‌ربچێت‌و دوریانبخه‌ینه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵێك كاری‌ لاوه‌كی‌ دوور له‌به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیی‌‌و ئاینییه‌كان.