شارپرێس:
وهزارهتى دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بەپێدانی 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرو موچەخۆرانی هەرێم.
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى وهزارهتى دارایی عێراق كه ئهمڕۆ یهكشهممه بڵاویكردۆتهوه ئاماژه بهوهدهكات، ڕۆژی هەینی ڕابردوو نوسراوێکی کردوەو تێیدا بڕیاردراوە بەپێدانی قەرزێکی 700 ملیار دیناری بۆ پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە دواتر لەشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرهى یاسای بودجە پاکتاو بکرێت.
حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ئەو 700 ملیار دینارەیە کە سودانی واژۆی لەسەر ناردنی کردوە بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە 920 بۆ 940 ملیار دینارە بۆ مووچە، جگە لەخەرجیی بەکاربردنو دامودەزگاکانو بودجەی وەبەرهێنانو تێچوی بەرهەمهێنانی کارەبا، بڕیارە ئەو کورتهێنانەی بۆ موچە دروستدەبێت، لەداهاتی ناوخۆ پڕبکرێتەوە.
دوێنێ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەناردنی پارە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردو وتی، "دوێنێ واژۆم لەسەر ناردنی 700 ملیار دیناری قەرز بۆ موچەی هەرێمی کوردستان کرد".
