کۆمپانیایەکی چینی پاترییەکی مۆبایل بەرهەمدەهێنێت بەرگەی 50 رۆژ کارکردن دەگرێت

هەمەڕەنگ

17/01/2024‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

کۆمپانیایەکی چینی تازە درووستبوو، پاترییەکی بەرهەمهێناوە کە دەتوانێت بۆ ماوەی 50 ساڵ  وزە بە مۆبایلەکان بدات.
کۆمپانیای بیتاڤۆڵت کە بنکەکەی لە پەکینە، ڕایگەیاندووە، پاترییەکی ئەتۆمیی بەرهەمهێناوە کە یەکەمجارە لە جیهاندا کە بتوانێت بچووککردنەوەی وزەی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، بەو پێیەی 63 ئایزۆتۆپی ئەتۆمی لە یەکەیەکی بچووکتر لە دراوێکی کانزیی لەخۆدەگرێت .
پاتریەکە بە گۆڕینی ئەو وزەیەی کە لە ئایزۆتۆپە شیبووەکانەوە دەردەچێت بۆ کارەبا کاردەکات، بە بەکارهێنانی پرۆسەیەک کە بۆ یەکەمجار لە سەدەی بیستەمدا دۆزرایەوە.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەکە چووەتە قۆناغی تاقیکردنەوەی ئەزموونییەوە، و بڕیارە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ بەکارهێنانە بازرگانییەکانی وەک مۆبایل و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەمبهێنرێت.
کۆمپانیای پێتاڤۆڵت ڕوونیکردەوە کە یەکەم پاتری ئەتۆمی دەتوانێت 100 مایکرۆوات کارەبا و 3 ڤۆڵت دابین بکات لەکاتێکدا قەبارەکەی 15 x 15 x 5 ملیمەتر سێجایە. بەنیازە تا ساڵی 2025 پاترییەکی یەک وات بەرهەم بهێنێت
کۆمپانیاکە دەڵێت: "پاترییەکانی وزەی ئەتۆمی دۆستی ژینگەن، دوای ماوەی شیبوونەوەی، 63 ئایزۆتۆپەکە دەگۆڕێت بۆ ئایزۆتۆپێکی جێگیر لە مس، کە ناتیشکی چالاکە و هیچ مەترسییەک بۆ ژینگە و پیسبوون دروست ناکات".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە