ناسا دۆزینەوەیەکی سەرنجراکێش لەسەر مەریخ رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

30/01/2024‌ 1420 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، باسی لەوەکردووە کە گالیسکەی پێرسی ڤێرانسی سەر بە ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریکی (ناسا)، بەڵگەی بوونی نیشتەنیی دەریاچەیەکی دێرینی دۆزیوەتەوە کە سەردەمانێک حەوزێکی زەبەلاحی بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەوە بەناوی "چاڵی جێزیرۆ" لەسەر مەریخ پڕکردبۆوە.

ئەو ئەنجامانەی پڕۆسەکانی چاودێریی ڕادارەکانی ڕۆڤەرەکە بەدەستیهێناوە کە لە زەویدا دەچێتە ناوەوە، پشتگیری لە وێنەکانی پێشووی خولگە و زانیارییەکانی دیکە دەکەن کە وایکردووە زاناکان گریمانە بکەن کە بەشێک لە مەریخ ڕۆژێک لە ئاودا داپۆشراوە و ڕەنگە ژیانی میکرۆبی تێدابێت.

توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتیی تیمەکانی زانکۆیUCLA و زانکۆی ئۆسلۆ ئەنجامدراوە، لە گۆڤاریScience Advances بڵاوکراوەتەوە.

دەیڤید پەیج، زانای هەسارەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیای ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس و سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە، دەنگەکانی ڕاداری کەشتییە ئاسمانییەکە ڕێگەی بە زاناکان داوە سەیری ژێر زەوی بکەن بۆ ئەوەی دیمەنێکی پارچەیی چینە بەردەکان بەدەستبهێنن کە بەرزییەکەی65 پێ (20 مەتر) قوڵە، "کە نزیکەی وەک ئەوە وایە سەیری چوارڕێیانێک بکەیت." .

ئەوەش هاتووە: ئەم چینانە بەڵگەی بێ دوو دڵیی دەخەنەڕوو کە ئەو نیشتووانەی لەچاڵی جێرێرۆ و دێڵتاکانی لەڕووبارێکەوە هاتوون، هەروەک چۆن لە دەریاچەکانی سەر زەویدا روودەدەن.

ئەنجامەکان ئەو بیرکردنەوەیە بەهێزتر دەکەن کە لێکۆڵینەوەکانی پێشوو لە مێژە پێشنیاریان کردووە: کە مەریخی سارد و وشک و بێ ژیان سەردەمانێک گەرم و تەڕ و ڕەنگە شوێنی نیشتەجێبوون بووبێت.

زانایان بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە چاوەڕێی ئەوەن لە نزیکەوە پشکنینی وردی نیشتنەییەکانی چاڵی جێزیرۆ بکەن - کە پێدەچێت نزیکەی سێ ملیار ساڵ لەمەوبەر دروست بووبن – لەڕێگای ئەو نموونانەی کەشتیی ڕۆڤەری پەرسێڤەرنس کۆیکردوونەتەوە و دوای ئەوەی بۆسەر زەوییان دەگوازێتەوە.
ئامادەکردن:ئاکۆ ئاڵی