شارپرێس:
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ میوانداریی بنیامین ناتانیاهۆ-ى سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلى کردو هۆشداریی بەتاراندا لەبارەی بونیادنانەوەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی، ئێران نیگەرانیی خۆی دەڕبڕییو هەرزوو وەڵامی واشنتۆنی دایەوە، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی دهڵێت، "ناتوانرێت توانای موشەکیو بەرگریمان کۆنتڕۆڵ بکرێت، مۆڵەتیش لهكهس وهرناگرین".
لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا تى، "هیوادارم ئێران هەوڵی دوبارە بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەدات، چونکە ئەگەر ئەمە ڕوبدات ئەوا لەناوی دەبەین".
لهوهڵامى هۆشداریهكهى ترهمپ، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی لهتۆڕى ئێكس نوسیویهتى، "موشەکو توانای بەرگریی ئێران نە کۆنترۆڵدەکرێتو نە پێویستی بەمۆڵەت هەیە".
شەمخانی ئاماژهى بهوهشداوه، "ناتوانرێت توانای موشەکیو بەرگریی ئێران کۆنتڕۆڵ بکرێت، پێویستی بەمۆڵەتیش نییە، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران وەڵامێکی توندو دەستبەجێی دەبێت".
بهگوێرهى ڕاپۆرتە میدیاییەکان، تاران، هەوڵی دوبارە دروستکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەداتو ترەمپیش نیگەرانی خۆی سەبارەت بەمە دەربڕیوەو وتویهتى، "وەک ئەوەی من خوێندومەتەوە ئەوان چەکو شتی دیکەیان زیادکردوه، بۆیە هیوادارم ئەمە ڕونەدات".
بۆ ئهوهش شهمخانى جهختیكردوهتهوه، "هەر جۆرە هێرشێك بكرێتهسهر تاران، بهدڵنیاییهوه، وەڵاممان خێراو یەکلاکەرەوە دهبێت بهشێوهیهك ئهو وهڵامه لەسەروی خەیاڵهوه دەبێت".
گرژییەکانی نێوان واشنتۆنو تاران لەساڵی 2025دا گەیشتە لوتکە، بەتایبەت دوای ئەو جەنگە 12 ڕۆژەی کە لەنێوان هەردولادا ڕویداو ئەمریکاو ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانییان کردەسەر بنکە ئەتۆمییەکان، سەرەڕای ئەوەی ئێران دەڵێت، پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگرتوەو ئامادەی دانوستانە، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل بەردەوام نیگەرانی خۆیان لەبونیادنانەوەی کۆگای موشەکە دورهاوێژەکانی ئێران دەردەبڕن.
