شارپرێس:
كه‌شناسێكى كورد ساردترین ناوچه‌كانى بۆ ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت:"كاتێك شه‌و دادێت، زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم پله‌ى گه‌رمایان بۆ ژێر سفرى سیلیزى داده‌به‌زێت، به‌ڵام پێنجوێن ساردترین ناوچه ده‌بێت".
پشتیوان پێنجوێنى شاره‌زاى كه‌شناسى به‌شارپرێس-ى وت، "كاتێك شه‌و دادێت، له‌ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێم پله‌كانى گه‌رما زۆر داده‌به‌زن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم پله‌كانى گه‌رما ده‌چێته ژێر سفرى سیلیزیه‌وه".
وتیشى:"ئەمشەو شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە زیاتر درەنگانی شەو ، نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ شاری سلێمانی، 4 بۆ 6 پلە ده‌چێته ژێر سفرو له‌هەولێریش یه‌ك پلە ژێر سفرو له‌دهۆک دوو پلە ژێر سفر، له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش چوار پلە ژێر سفر".
ده‌شڵێت، "له‌شاری کەرکوک یه‌ك پلە دەبێت، له‌حاجی ئۆمەران 10 بۆ 12 پلە ژێر سفر، به‌ڵام پێنجوێن ساردترین شه‌و به‌ڕێده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك پله‌كانى گه‌رماى، 13 بۆ 15 پله ده‌چێته ژێر سفره‌وه".
به‌وته‌ى پشتیوان، "له‌قەزای کەلارو ده‌وروبه‌رى پله‌ى گه‌رما سفر ده‌بێت، له‌ناحیەی عەربەت-یش پێنج پلە ده‌چێته ژێر سفره‌وه".
