شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته وه‌زیرى ناوخۆى ڕاسپاردوه تاوه‌كو به‌زوترین كات له‌نزیكه‌وه گوێ له‌خواست‌و داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران بگرێت‌و گفتوگۆى ڕوبه‌ڕویان له‌گه‌ڵ بكات، ده‌شڵێت، "گوزەرانی خەڵک خەمی ڕۆژانەی منە".
مەسعود پزیشکیان سه‌رۆكى ئێران لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس په‌یامێكى ئاراسته‌ى خۆپیشانده‌ران‌و خه‌ڵكانى ناڕازیى وڵاته‌كه‌ى كرده‌و نوسیویه‌تى، "بۆ چاکسازیی سیستەمی دارایی‌و پاراستنی توانای خەڵک بۆ کڕینی پێداویستییەکان، هەنگاوی بنەڕەتیی لەکارنامەکەمدا هەیە، دڵنیابن گوزەرانی خەڵک خەمی ڕۆژانەی منە".
پزیشكیان له‌و په‌یامه‌یدا له‌ئێكس ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "وەزیری ناوخۆى وڵاتم ڕاسپاردوە تاوەکو لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشانده‌راندا گفتوگۆ بکات‌و گوێ لەداخوازییە ڕەواکانتان بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ى حکومەت بەهەموو توانایەوه بۆ چارەسه‌رکردنی کێشەکانتان، هەنگاوی کردەیی بنێت".
ئه‌م په‌یامه‌ى پزیشكیان له‌كاتێكدایه، دوێنێ زۆربه‌ى ناوچه جیاوازه‌كانى شارى تارانى پایته‌ختى ئێران، خۆپیشاندانى فراوانى به‌خۆوه بینى، له‌بەرامبەر بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری بەهای دراوە قورسەکان بەرامبەر تومەنی وڵاته‌كه‌یان‌و گرانیی نرخی شتومەک.
