وەزیری دەرەوەی میسر: بەرێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل پابەندین

جیهان

12/02/2024‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی دووشەممە پابەندبوونی وڵاتەكەی بە ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە میسر هەوڵی بێوچان دەدات بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

وەزیری دەرەوەی میسر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سلۆڤینیا لە لیوبلیانای پایتەختی وڵاتەكە، لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە كاریگەریی پێشهاتەكانی كەرتی غەززە لەسەر ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ئێستادا ڕێككەوتنی ئاشتی لەنێوان میسر و ئیسرائیل، كە لە چل ساڵی ڕابردوودا كاری پێدەكرێت، بەردەوامە و پێوەی باپەندین، لەم قۆناغەدا چالاكانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەكەین.

وەزیری دەرەوەی میسر ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان وەسفی كرد و هەڵوێستی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە كە هەر جۆرە ئاوارەبوونی زۆرەملێی دانیشتوانی كەرتی غەززە ڕەتدەكاتەوە.

بەپەلە