لیوا ئەیوب: کوێخا دێرین فەرماندەی سەربازی نییە و تاوانبارە

کوردستان

12/02/2024‌ 1926 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لیوا ئەیوب یوسف، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای3 و 7ی تایبەت رایگەیاند: " ماڵی کاک کۆسرەت لەم دۆسیەیەدا هیچ کێشەیەکیان نییە چونکە کوێخا دێرین فەرماندەی سەربازی نەبووە، کەسێک کە تاوانبار بوو ماڵی کاک کۆسرەت باکیان نییە بگیرێت یان نا".

لیوا ئەیوب یوسف بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، " دێرین عوزێری تاوانی کردوە بۆیە ئەم مامەڵەیەی لەگەڵ دەکرێت، ڕەتیشی کردەوە، دێرینی عوزێری داوای داڵدەدانی لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کردبێت."

ئەمڕۆ 12ـی شوباتی 2024، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر دۆسیەی تەقەکردن و سەرانە وەرگرتن داداوەر بریاریداوە دێرین ئەحمەد دەستگیربکرێت، هەروەها دەست بەسەر ئەو ماڵ و شوێنانەشدا بگیرێت کە بە زیادەڕۆی دروستی کردوون. 

هێزە ئەمنییەکان چونە گوندی گورگەیەر(سەرقەڵای عوزێری) کە دەکەوێتە نزیک بازگەی کەڵەڵاوەنان لە سەر ڕێگای دوکان - سلێمانی  و دەستیان بە ڕوخاندنی کرد.

بەپەلە