زۆر خواردنی میوە بۆ جگەر مەترسیدارە

تەندروستی

16/02/2024‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه



پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، سێ خووی شێوازی ژیان هەیە کە لەلایەن زۆرێکەوە پەیڕەوی لێدەکرێت و زیانیان بۆ تەندرووستیی نییە، بەڵام لەکاتی زیادەڕەویکردن تێیاندا جگەر لەناودەبەن.

بەوتەی پزیشکان، ئەنجامی چەندین لێکۆڵینەوەی زانستیی دەریخستووە کە یەکێک لەو خووانە خواردنی میوەیەکی زۆرە، لەوبارەیەشەوە هۆشداری دەدەن لە کەم سەیرکردنی کاریگەریی فرۆکتۆز لەسەر تەندرووستیی مرۆڤ، چونکە زۆر بوونی دەبێتە هۆی نەخۆشی چەوریی جگەر.

دووەم خوو کە زیان بە جگەر دەگەیەنێت، خواردنی دەرمانەکانە بە شێوەیەکی بەردەوام و هەمیشەیی. بێگومان ڕەنگە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکان بەرچاو و مەترسیدار نەبن، بەڵام ئەگەر کەسێک تووشی نیشانەکانی نەخۆشییەکە بوو، وەک ماندوێتیی و نەمانی ئارەزووی خواردن و ئازاری سکی، باشتر وایەڕاوێژ بە پزیشک بکات.

جگە لەوەش شێوازی ژیانێک کە زۆر دانیشتنی تێدایە دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشە بۆ جگەر، بەوپێیەی چالاکنەبوون و کەمجوڵەیی دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا، نەک تەنیا لەژێر پێستدا، بەڵکو لە دەوروبەری ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەشدا، کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردن،  بۆیە وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی چەوریی جگەر.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە