ئەمریکا لە بەغدا سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ مووشەک و درۆن خستەکار

عیراق

23/02/2024‌ 558 جار خوێندراوه‌ته‌وه



باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ مووشەک و درۆن خستەکار. 
 
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی بۆماوەی 15 خولەک، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی سیڕامی خستەکار کە لەسنووری باڵیۆزخانە ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا دەپارێزێت.
 
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سیستمەکە تاقیکراوەتەوە، هەر لەبەرئەوە داوا لە دانیشتووانی ناوچەی کەڕادە کراوە لە پەنجەرەکانیان دووربکەونەوە.
 
سیستمی دژە مووشەکی سیڕام، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە کە دەکرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، سیستمەکە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەیە و چەندین هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان لەو رێگەیەوە تێکشکاندووە.

بەپەلە