کۆمپانیای هواوی پەردەی لەسەر مۆبایلی "Pocket 2" لادا، کە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە لە جوانترین و پێشکەوتووترین مۆبایلە چەماوەکان بێت لە جیهاندا.
مۆبایلەکە بۆدییەکی چەماوەی لەناوەراستییەوە هەیە، ڕەهەندەکانی بریتین لە (170/75.7/7.3) ملم، کێشی 199 گم، هەروەک بەرگەی ئاو و تۆز دەگرێت بەپێی ستانداردی IPX8.
شاشەی سەرەکییەکەی LTPO OLED ی نەرمە و دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، قەبارەی 6.94 ئینجە، بە ڕوونی (2960/1136) پێکسڵ و فرێکوێنسییەکەی 120 هێرتز، سەبارەت بە شاشە دەرەکییە بچووکەکەی جۆری LTPO OLED ە بە قەبارەی 1.15 ئینج ، و ڕوونییەکەی (340/340) پێکسڵە.
مۆبایلەکە لەسەر سیستەمی HarmonyOS 4.0 کاردەکات، هەروەک خاوەنی رامی 12 و 16 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 256/512 گێگابایت و 1 تێرابایتە.
کامێرای سەرەکییەکەی چوار هاوێنەییە بە ڕوونی (50+12+8+2) مێگاپێکسڵ، لەنێویاندا هاوێنەیەک بۆ وێنەگرتنی گۆشەفراوان، لەکاتێکدا کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی 10.7 مێگاپێکسڵ کاردەکات.
مۆبایلە نوێکەی هواوی تایبەتمەندیی بوونی دەرچەی USB Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر و تەکنەلۆژیای جێگیرکردنی مانگی دەستکرد و چیپی NFC ی هەیە، ئەوە جگە لە پاترییەکی 4520 میلی ئەمپێر کە بە بارگاویکەرەوەی خێرا 40 وات کاردەکات، هەروەک دەتوانرێت بە بێ وایەر شەحن بکرێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی