قوباد تاڵەبانى زانیاری نوێ لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرا دەکات

کوردستان

28/02/2024‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، پێویستە لەو وادەیەی کە بڕیارە بەمنزیکانە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە دیاریبکرێت، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت.

قوباد تاڵەبانی،جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتی کرد و لەگەڵ ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھیری کونسوڵی گشتی ئیمارات کۆبویەوە و قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ئامادەیە ھەموو جۆرە کارئاسانییەک پێشکەشی وەبەرھێنەرانی ئیماراتی بکات بە تایبەتیش لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

وتیشى:  نابێت لەوە زیاتر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دوابکەوێت و پێویستە لەو وادەیەی، کە بڕیارە بەمنزیکانە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە دیاری بکرێت، بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، ھەوڵەکانیان بەو ئاراستەیەدان کە ھەموو کێشەکانی ھەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

بەپەلە