شارپرێس:
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین به‌ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌رى كوردى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، دوو كۆڵبه‌ر برینداربون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"ته‌قینه‌وه‌كه له‌سنورى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ڕویداوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، لەکوێستانەکانی سنوری نێوان باشور‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و لەنزیک نایحه‌ى هەڵشۆی سنوری قه‌زاى پشدەر، مین به‌ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌رى كوردى ڕۆژهەڵاتی کوردستان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دوو كۆڵبه‌ر به‌و هۆیه‌وه برینداربون‌و لەلایەن هێزەکانی كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی شاری سەردەشت.
ماڵپەری کۆڵبەر نیوز ئاشكرایكردوه، لەدوو ڕوداوی جیادا، هێزەکانی ئێران لەسنوری نەوسودی ڕۆژهەڵات تەقەى ڕاستەوخۆیان لەژماره‌یه‌ك کۆڵبەر کردوەو شەش کۆڵبەریان بریندارکردوە، کۆڵبەرەکانیش خەڵکی گوندەکانی (سەریاس، داڵاهۆ، سەڵاسی باوەجانی‌و شاری جوانڕۆن)و دوو لەکۆڵبەرەکانیش برینەکانیان دژواره‌و تەندروستیشیان ناجێگرە.
لە 12 مانگی ڕابردودا لەناوچە سنورییەکانی (ورمێ، سنەو کرماشان) 44 کۆڵبەر بە(دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، ڕنو، سەرماو سۆڵە، کەوتەخوارەوە لەشاخ) کوژراون، هەروەها 400 کۆڵبەری دیکەش برینداربون کە زۆرینەیان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بوە.