شارپرێس
لەمیانى کۆبونەوەى
لەگەڵ نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان
له عێراق، سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی
و یاسایی و دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام
بدرێت.
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ جينين پلاسخارت نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى
گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کۆبویەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە،
گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.
سەرۆکى حکومەت لە پەیجى خۆى بڵاویکردەوە، وێڕای
دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئاماژەمان بەوە دا کە پێویستە
هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئاسایی و یاسایی و دوور لە پێشێلکاری دەستووری و دەستوەردان
و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافەکانی
پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستانیش بگیرێت .
نوسیویشیەتى: جەختمان لە گرنگیی
ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی
پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.
مەسرور بارزانى دەشڵێت: هاوڕابووین لەسەر نەهێشتنی
کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و گەیشتنی لایەنەکان بە چارەسەر لە پێناو
پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.