نێچیرڤان بارزانی: سەردانەكەی ئەردۆغان لەكاتێكی هەستیاردایە

کوردستان

22/04/2024‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەردانە مێژووییەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ بەغدا و هەولێر لە كاتێكی هەستیاردایە كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، سەردانەكە جەخت كردنەوەیە لە سەر بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسیی و ئابووریی و ئەمنییەكان لە نێوان توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان.

دەشڵێـت، لە هەولێر پێشوازیی لە سەرۆك كۆماری توركیا دەكەم و لەسەر چەند پرسێكی هەنووكەیی گفتوگۆ دەكەین لە نێویشیاندا پرسی ئاشتی و سەقامگیریی و پەرەپێدانی ئابووریی.