شارپرێس:
لەگەڕەکی ئاشتیی سلێمانی ئاگرێکی گەورە لەباڵەخانەیەک کەوتەوەو زانیارییەکانیش باس لهوهدهكهن، هۆكارهكهى تەقینی سیستەمی غازی LPG بوەو کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، بهڕێوهبهرى بهرگرى شارستانى سلێمانیش ڕونكردنهوهیهك لهوبارهیهوه بڵاودهكاتهوه.
کاتژمێر 9:20 خولەکی بەیانی ئهمڕۆ چوارشهممه، وەستایەک لەسەربانی باڵەخانەیەک لەگەڕەکی ئاشتی سلێمانی کاری لەحیمی بۆ تانکی غاز کردوە، بەهۆیەوە سیستەمی غازی باڵەخانەکە ئاگریگرتو تەقیهوه.
سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن، بەهۆی ڕوداوەکەوە وەستاکە کە بەڕەچەڵەک ئێرانییە گیانی لەدەستداوە، ئاگرەکەش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆنترۆڵکراوە.
لاى خۆیشیهوه دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی تەقیوەتەوە سیستەمی گاز نەبوە، بەڵکو تانکیی گازوایل بوەو ئەو کەسەش کە گیانى لهدهستداوه، هێشتا ناستامەکەی ئاشکرانەبوە.
دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگری نهۆمی سەرەوەی باڵەخانە بازرگانییەکەی گەڕەکی ئاشتیی سلێمانی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی بەڕۆژنامەنوسانی وت، "ئەوکەسەی لەڕوداوەکەدا مردوە وەستای لەحیم بوەو تانکەری گازوایلی سەربانی باڵەخانەکەی لەحیم کردوەو بەهۆیەوە گڕیگرتوەو تانکیەکە تەقیوەتەوە".
ئهوهشى وت:"ئاگرەکە پەڕیوەتەوە چەند باڵەخانەیەکی دەوروبەری شوێنی ڕوداوەکە، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی توانیویانە دۆخەکە کۆنترۆڵبکەنو ئاگرەکان بکوژێننەوە".
لە مانگی 11ی 2022 بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غاز لەماڵێکدا لەسلێمانی 14 کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات لە 22ى 11ى 2022شدا، بەهۆی تەقینەوەی تانکی غاز لەسەربانی بەشە ناوخۆییەک لەدهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستداو 33ی دیکەش برینداربون، هاوكات لە 3ى 7ى 2022ش بەهۆی تەقینەوەی غاز لەکافتریایەک لەشەقامی سالمی سلێمانی، پێنج کەس برینداربون.
ساتى تهقینهوهكهى بهیانى ئهمڕۆى سلێمانى ببینه....