شارپرێس:
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لەئەنجامی هێرشێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر تانکێکی سوپای ئیسرائیل، هەشت ئەفسەرو سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژراون.
گرووپی حدشوت بزمانی عیبری بڵاویکردۆتەوە، نزیکەی کاتژمێر پێنجی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، مووشەکێکی دژە تانک ئاراستەی زرێپۆشێک کراوە کە 8 ئەفسەرو سەربازی تێدابووە، لەئەنجامدا دەستبەجێ تانکەکە تەقیوەتەوە و سەرجەم ئەو سەربازانەی لەناویدابوون کوژراون.
ئەم هەواڵە تائێستا لەلایەن میدیا دیارەکانی ئیسرائیل وەک رادیۆی سوپای ئیسرائیلو کەناڵی 12ی ئیسرائیلیو پێگەی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتەوە پشتڕاستنەکراوەتەوەو سوپای ئیسرائیلو گروپە فەڵەستینییەکانیش تائێستا هیچ ڕونکردەوەیەکیان لەسەری نەداوە.