شارپرێس
بەپێى ڕاپرسییەکى سەنتەرى
شناخت محەمەد باقر قایباف لەناو کاندیدەکاندا زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت و دەبێت
بە سەرۆک کۆمارى ئێران.
ئاژانسی هەواڵی میهری
ئێران بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی دواین راپرسیەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی
ئێران، محمەد باقر قالیباف بە بەدەستهێنانی رێژەی (28%) دەنگەكان لەپلەی یەكەمدایە،
بەدوایدا مەسعود پزشكیان، بە بەدەستهێنانی (21%) دەنگەكان لەپلەی دووەمدایە.
ئاژانسەكە، راپرسیەكی
سەنتەری شناخت بۆ راپرسی رای گشتی بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا هەزار كەس بەشداریكردووە،
لە (52%) بەشداربوانی راپرسیەكە جەختیانكردووە لەوەی بەشداری هەڵبژاردن دەكەن،
(29.23%) وتویانە بەشداری لە هەڵبژاردن ناكەن، (18.73%) بەشداربوانیش خۆیان
یەکلایی نەکردووتەوە بەشدارى دەنگدان دەکەن یان نا.
لەبارەی ئەنجامی راپرسیەكە،
سەنتەرەكە ئاشكرایكردووە، محەمەد باقر قالیباف بە بەدەستهێنانی (29%) دەنگەكان لە ڕیزی
پێشەوەی كاندیدەكانە، مەسعود پزشكیان بە بەدەستهێنانی (21%) لە پلەی دوەمدایە، سەعید
جەلیلی (18%) دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
وا بڕیارە رۆژی (28)
حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنى خولى 14یەمى سەرۆکایەتى کۆمارى ئێران بەڕێوە بچێت و لە پێنج پارێزگاى عێراق و
هەرێم سندوقى دەنگدان بۆ هاوڵاتییانى ئێران دادەنرێت.