حزبوڵا هەڕەشەی بەرپاكردنی جەنگێكی بێ سنوور دژی ئیسرائیل دەكات

جیهان

23/06/2024‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه



حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل ھێرش بكاتە سەر لوبنان، ئەوا چەكدارانی مقاوەمە "جەنگێكی بێ سنوور" دژبە ئیسرائیل دەست پێ دەكەن.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی ئەنادۆڵو، سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاندووە: "ئەگەر جەنگ بەسەر لوبناندا بسەپێندرێت، ئەوا چەكدارانی مقاوەمە جەنگێكی بێ سنوور دەست پێ دەكەن".

حەسەن نەسروڵڵا ئەوەشی گوتووە: "ھەركەسێك بیر لە شەڕكردن لەگەڵ ئێمە بكاتەوە، ئەوە پشتیوان بەخوا، پەشیمان دەبێتەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل پلانی ئەنجامدانی ھێرشكردنە سەر لوبنانی پەسەند كرد.