بانکی نێودەوڵەتیی بەئایندەی گەشەی ئابوریی عێراق گەشبینە

عیراق

24/06/2024‌ 417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بانکی نێودەوڵەتییی پێشبینیکردوە، عێراق لەساڵی 2026 گەشەی ئابوریی بەڕێژەی زیاتر لەسەدا  5ى بەدەستبهێنێت، ئەوەش لەکاتێکدا گەشەی ئابوریی عێراق بۆ ساڵی 2022 گەیشتە 7.6%و لەساڵی 2023 دابەزی بۆ - 2.9%.


بانکەکە پێشبینیدەکات، گەشەی ئابوریی عێراق لەساڵی 2024 دابەزێت‌و بگاتە 0.3%، بەڵام ساڵی 2025  گەشەی ئابوورییەکەی بگاتە 3.8%و ساڵی 2026 تا 5.3% گەشە بکات.

لەڕاپۆرتەکەی بانکەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لەدەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو یارمەتیدەر دەبن بۆ بوژانەوەی چاوەڕوانکراو لەکەرتی نەوت لەساڵی 2025 کە کاریگەریی هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی گەشەسەندنی ئابوریی وڵاتانی وەک عێراق‌و جەزائیر".