شارپرێس
هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئەوەی
مرۆڤەکان نەگەنە ئاستی کێشی خوازراو، نموونەی ئەو هۆکارانە بریتین لە چاکبوونەوە لە
نەخۆشییەک، یان دابەزاندنی کێش لەگەڵ تەمەندا، هەروەها باو و ئاساییە وەرزشوانان بیانەوێت
کێشیان بە شێوەی ماسولکە زیاد بکەن.
ڕێگەیەکی باش بۆ زیادکردنی
کێش بریتییە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە کالۆرییان زۆرە , بەڵام گرنگە لە هۆکارەکانی
کەمبوونی کێشی جەستە تێبگەین.
پلانی گشتیی زیادکردنی
کێش لەوانەیە بریتی بێت لە:
• زوو زوو
خواردن : سەرەتا بە خواردنی 5 بۆ 6 ژەمی بچووک وردە وردە بە درێژایی ڕۆژەکە دەست پێ
بکە، بەڵام ڕەنگە پێویستت بە پلاندانان بێت بۆ ئەو کاتانەی کە خواردن دەخۆیت تەنانەت
ئەگەر برسی نەبیت.
• ئەو خۆراکانە
هەڵبژێرە کە مادەی خۆراکیی زۆریان تێدایە: سیستمێکی جێگیر دابنێ بۆ خواردنی ئەو
خواردن و خواردنەوانەی کە حەزت لێیە، هەروەها چەندین رەگەزی خۆراکیی و کالۆرییان تێدایە.
• هەندێک خواردنی
تر زیاد بکە: بۆ ئەوەی کالۆری زیاترت دەست بکەوێت هەندێک خۆراکی تر بۆ ژەمەکانت زیاد
بکە، وەک زیادکردنی پەنیر بۆ کاسێرۆڵ یان چەرەسات بۆ تۆستی دانەوێڵەیی تەواو.
• سمۆدی و شەیک
تاقیبکەرەوە: دوور بکەوەرەوە لەو خواردنەوانەی کە ماددە خۆراکیەکان یان کالۆری کەمیان
تێدایە، وەک سۆدەی شیرینکراو بە جێگرەوەی شەکر (رێجیم).
• گرنگی بەو
خواردنەوانە بدە کە دەیخۆیتەوە چی کاتێکیش دەیانخۆیتەوە: خواردنەوەکان دەتوانن هەستی
تێربوونت پێببەخشن، وە ئەگەر ئەمە بەسەرتدا هات، ئەوە لەکاتی نان خواردن یان پێش ژەمێک لەو خواردنەوانە دووربکەرەوە، بەڵام
دڵنیابە کە بە درێژایی ڕۆژ بەشی پێویست دەخۆیتەوە.
• وەرزشکردن: وەرزشکردن
بەتایبەت ڕاهێنانی هێز، یارمەتیت دەدات بۆ زیادکردنی کێش لەڕێگەی دروستکردنی
ماسولکەکانەوە، هەروەها وەرزشکردن ڕەنگە ئارەزووی خواردنت زیاد بکات
