شارپرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌پارێزگای زیقار چوار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان‌و 26 توشبوی تای خوێنبه‌ربون تۆماركرا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لەپارێزگاكه‌ش ده‌ڵێت:"توشبوه‌كان له‌ناوچه جیاوازه‌كاندا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و زۆرترین پشكیش به‌ر قه‌زای شه‌تره كه‌وتوه".
محەمەد عەزیز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لەپارێزگای زیقارى باشورى عێراق بەئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی وتوه، 26 حاڵەتی نوێی توشبون به‌تای خوێنبەربون لەگەڵ چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لەپارێزگاکە تۆمارکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی توشبونەکان لەناوچە جیاوازەکاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه‌و زۆرترین پشکی توشبوانیش به‌ر قه‌زای شه‌تره له‌پارێزگای زیقار كه‌وتوه.
وتوشیه‌تى:"شارۆچكه‌ی شه‌تره له‌پارێزگاكه زۆرترین حاڵه‌تی لێ تۆماركراوه كه نۆ حاڵه‌تی توشبونه".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ڕێکارەکانی خۆپارێزییان توندكردوه‌ته‌وه‌و شوێنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه‌ش گه‌مارۆدراوه، ئێستاش 21 تیمی ڤێتێرنه‌ری سه‌رقاڵی ڕشاندنی ئاژه‌ڵ‌و شوێنی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانن له‌و قه‌زایه به‌ماده‌ی دژه ڤایرۆس".
نەخۆشی تای خوێنبەربون، لەڕێگەی زیندەوەرێکی بچوکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لەئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات کە بەچەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە(ئیبۆلا، لاسا، دەنگوو، ماربورگ‌و یەڵۆ فیڤەر)، ئه‌و نه‌خۆشیه لەماوەی 3 بۆ 14 ڕۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوێت، کە گرنگترینیان بریتییە لەتایەکی بەرز، ئازاری ماسولکەو ئێسکەکان، بێهێزیی‌و هەستکردن بەگێژبون.
ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:"بۆ چارەکردنی نەخۆشەکە پێویستە، پشکنینی خوێن بۆ نەخۆش بکرێت‌و جیابکرێتەوە لەنەخۆشی دیکە، چونکە ئەگەری زۆرە بەهۆی پاشەڕۆوە، نەخۆشییەکە بگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە، هەروەها ئەو نەخۆشانەی بەهۆی تای خوێنبەربونەوە، توشی کەمخوێنی دەبنەوە، پێویستە بەزویی خوێنیان بۆ دابینبکرێت، ئەو نەخۆشانەش کە نیشانەی سکچون‌و ڕشانەوەیان هه‌یه، بۆ چارەکردنیان‌و پاراستنیان لەوشکبونەوە دەرمانی پێویستیان پێدەدرێت".