شارپرێس:
بهگوێرهى بڕیارێكى ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆكى توركیا، پارێزگاری پارێزگاکانی (ئامەد، مەڵەتی، خارپێت، چاناکالێو کۆجائەلیی) تورکیا گۆڕدران، میدیاى ئهو وڵاتهش دهڵێت، بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردن لەتورکیا، پارێزگار راستەوخۆ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دیاریدەکرێت.
لەژمارەی دوێنێى ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیادا بڵاوکرایەوە، گۆڕانکاریی لەپۆستەکانی پێنج پارێزگای باکوری کوردستانو تورکیادا کراوە.
ئهوهش باسكراوه، موراد زۆرڵوئۆغڵو کراوەتە پارێزگاری ئامەد، سەدار یاڤوز کراوەتە پارێزگاری مەڵەتی، نومان هاتیپئۆغڵو بوەتە پارێزگاری خارپێت، ئیلهامی ئاکتاش بوهتە پارێزگاری کۆجائەلیو عومەر تۆرمان کراوەتە پارێزگاری چاناکالێ.
بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردن لەتورکیا، پارێزگار ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دیاریدەکرێت، بەڵام سەرۆکی شارەوانی لەلایەن خەڵکەوەو لەهەڵبژاردندا دیاریدەکرێت.