شارپرێس
سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەتوندترین
شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ
دەخوازم.
درەنگانێکى شەوى ڕابردوو تەقە لە دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کاندیدى کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی
ئەو وڵاتە کرا، کاتێک سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، بەهۆی
تەقەکەوە گوللـەیەک بە گوێی ترەمپ کەوت و برینداربوو.
مەسروور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی
کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتى: هاوخەمم
لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا دەردەبڕین.
بارزانى دەشڵێت: بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە
سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم.