شارپرێس:
بهرپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان لهشارى كهركوك ڕهتیدهكاتهوه ئهمڕۆ ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك كۆببێتهوه، دهشڵێت:"لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی، ڕێککەوتنیان نەکردوە".
دواى بڵاوبونهوهى دهنگۆى كۆبونهوهى ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك، محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی لەکەرکووک بهمیدیاى نزیك لهحزبهكهى وتوه، "تائێستا لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنامەیەکی کۆنکرێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتیی خۆجێیی".
ئهمهش لهكاتێكدایه، دوێنێ چوارشهممه وا بڵاوکرایهوه کە فراکسیۆنی یەکێتی ڕێککەوتنی لەگەڵ هەندێک لایەنی نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە؛ بهڵام محەممەد کەمال ڕەتیکردەوە، ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە، ئەو هەوڵانە بێبنەمانو ئەوەی بانگەشەی بۆکرا، پێموایە چاوبەستییەک بوو، "چونکە بەگوێرهى یاسای هەڵبژاردن، ئەو ڕێککەوتنانە نادەستورینو کەموکوڕتییان تێدایە".
ڕۆژى 11ى 7ى 2024 دوای نزیکەی هەشت مانگ لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک؛ ئەنجومەنەکە بۆ جاری یەکەم بەبەشداریی هەموو فراکسیۆنە سیاسییەکان کۆبووەوە، ڕاکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک وەکو بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە، سەرپەرشتیی یەکەم کۆبونەوەی کرد.
بەگوێرەی یاسا، دوای بەڕێوەچونی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک؛ ماوەی مانگێک مۆڵەت دەدرێتە لایەنە سیاسییەکان تاوەکو لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار، سەرۆکی ئەنجومەنو جێگرەکانی ڕێکبکەون.
کۆی گشتیی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک 16 کورسینو ژمارەی کورسیی لایەنەکانیش لەدوایین هەڵبژاردن، بەمشێوەیەبوو:
1. کورد: حەوت کورسی (یەکێتی پێنجو پارتیش دوو)
2. عەرەب: شەش کورسی
3. تورکمان: دوو کورسی
4. یەک کورسیش بۆ کۆتای کریستییان
