شارپرێس:
ناوەندی تەندروستیی ئەڵمانی ئاشکرایکردوە، هەڵوەرینی قژ لەمنداڵان چەند هۆکارێکی هەیە، کە هەندێکیان سادەنو هەندێکیشیان مەترسیدارن، لێرەشدا گرنگترین هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین لای منداڵان دەخەینەڕوو:
چاودێریکردنی هەڵە: چاودێریکردنی هەڵە، وەک شانەی توند یان بەکارهێنانی تۆقە یان شێوازی نەشیاوی داهێنانی قژ یان لۆچکردنی قژ، دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، بەتایبەتی ئەو کچانەی قژیان تەنکە، زۆرجار لە ناوچەی پێشەوە یان لە لاکانی سەر هەڵدەوەرێت. هەروەها لەوانەیە بەهۆی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە مادەی کیمیایی توندیان تێدایە ڕووبدات.
کێشەی تەندروستیی مەترسیدار: هەڵوەرینی قژ ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندرووستیی جددی وەک نەخۆشیی کەڕوویی پێستی سەر کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی هاوبەشی شانە و خاولییەوە درووست دەبێت، یان دەردەڕێوی کە نەخۆشییەکی بەرگریی خۆکارە کە تێیدا سیستەمی بەرگریی هێرش دەکاتە سەر تاڵە قژەکان.
هۆکاری دەرونی: فشاری دەروونیی و خەمۆکیی لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، هەروەها نەخۆشیی وەسواسی ناچاری، کە منداڵەکە خۆی قژی خۆی ڕادەکێشێت.
و: ئاکۆ ئاڵی