شارپرێس:
سیلین دیۆن هونهرمهندى کەنەدی ڕایگەیاند، بەکارهێنانی گۆرانی " My Heart Will Go On " کە لەفیلمی "تایتانیک"ەوە وتویەتی، لەگردبونەوەیەکی هەڵبژاردن بۆ دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری لەمۆنتانای پایتەخت ڕێگەپێدراو نەبوە.
ئەو گۆرانییە بەناوبانگەو ڤیدیۆ کلیپەکەی لەگردبونەوەیەکی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەشاری بۆزمان لەویلایەتی مۆنتانای پایتەخت لەسەر شاشەیەکی گەورە نمایشکرا.
لای خۆیەوە سیلین دیۆنی هونهرمهند لەپلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی "X"ى خۆی ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک بۆت نییە ئەم گۆرانییەی من بەکاربهێنرێتو سیلین دیۆن بەهیچ شێوەیەک پشتگیریی ئەمجۆرە هەڵسوکەوتانە ناکات.
سیلین دیۆن پێنج جار بەگۆرانیی " My Heart Will Go On " خەڵاتی گرامی وەرگرتوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دیۆن، لەمانگی یەکی ساڵی 2017 لەمەراسیمی دەستبەکاربونی ترەمپدا ڕەتیکردەوە گۆرانی بڵێت، ئەویش دوای بردنەوەی لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016دا.