ئاژانسی هەواڵی فارسی نیمچە فەرمیی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، ڕاوێژكارێكی سەربازی لە هێزە ئاسمانییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی كاریگەری برینداربوونی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لە سوریا گیانی لەدەستداوە.
حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی: عەقید ئەحمەد ڕەزا ئەفشاری لە هێزەكانی ڕاوێژكاری فڕۆكەوانیی سوپای پاسداران لە سوریا لە ئەنجامی برینداربوونی لە هێرشێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت، ئەو هێرشانە پێشێلكردنی خاكی سوریایە.
میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بە كاتی وردی هێرشەكە نەكردووە، بەڵام ڕایانگەیاندووە كە ئەفشاری لە نێوان كۆتایی مانگی تەمموز و سەرەتای مانگی ئابدا بریندار بووە.