شارپرێس:
بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەچاکسازیی گەورانى سلێمانى زیندانییەک کۆتایی بەژیانى خۆى هێناو بهگوێرهى زانیارییەكانیش زیندانییەکە بارى دەرونى ناجێگیر بوە.
میدیاى فهرمى گۆڕان لهزارى سەرچاوەیەک لەچاکسازیى گهورانى سلێمانیهوه بڵاویكردوهتهوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیندانییەک بەناوى (هـ،م،ح) لەژوری تاکەکەسی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
سهرچاوهكه وتوشیهتى:"زیندانییەکە کە سزاى سێدارەى بەسەردا سەپێنرابوو، بارى دەرونى ناجێگیربوەو ماوەیەکى زۆریشە دۆخى بەرەو خراپتر ڕۆیشتوەو ئەمڕۆ کۆتایی بەژیانى خۆى هێناوە".