یەکێتى لەبارەى هەڵبژاردنەوە داوایەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

کوردستان

05/09/2024‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

فراکسیۆنی یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات، ڕۆڵی کارای هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.

میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەمەبەستی خستنەرووی هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پەرلەمانى عێراقیان کرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا فراکسیۆنى یەکێتى ڕایگەیاندووە، ئەزمونێکی تاڵمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان هەبووە، چونکە یاسای کۆمیسۆن و یاسای هەڵبژاردن لەکوردستان خزمەتی پاک و بێگەردی پرۆسەی هەڵبژاردنی نەکردووە.

هەروەها، داوایان کردووە نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆڵی کارای هەبێت لەسەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا.