دۆزینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشیی شەکرە

تەندروستی

06/09/2024‌ 1041 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە کاروباری پزیشکیی باسی لە دۆزینەوەیەکی نوێ کردووە کە پەیوەندیی بە دەرمانی "Terzepatide"ەوە هەیە، کە توانایەکی گەورەی نیشان داوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە تا ڕێژەی 94%.

 ئەم دەرمانە هاوشێوەی دەرمانی "Semaglutide"ە، کە هەردوو جۆری "Ozembek" و "Vjovi" لەسەر بنەمای ئەو دەرمانانەن کە شۆڕشێکیان لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمدا کردووە و سەلماندوویانە کە کاریگەرییان هەیە لە چارەسەرکردنی قەڵەویی بە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و زیادکردنی ماوەی دەرمانەکە لە هەستکردن بە تێربوون.

توێژینەوەکە زیاتر لە هەزار کەسی تێدابووە کە قەڵەو و نەخۆشیی شەکرەیان هەبووە، هەروەک تووشی نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزیی پەستانی خوێن، بەرزیی کۆلیسترۆڵ، یان نیشانەکانی کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا بوون. بەشداربووان بۆ ماوەی سێ ساڵ ژەمی جیاوازی تێرزێپاتاید یان پلاسیبۆیان وەرگرتووە، و هاندرابوون خووی خواردنیان باشتر بکەن و چالاکیی جەستەیی خۆیان زیاد بکەن. 

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە بەشداربووان لە نێوان 15% بۆ 23%ی کێشی جەستەیان دابەزاندووە، هەروەها ئەگەری پێشکەوتنی نەخۆشییەکە لە پێش نەخۆشیی شەکرەوە بۆ نەخۆشیی شەکرە بە ڕێژەی 88% کەمیکردووە.

هەرچەندە تێرزێپاتاید کاریگەر بوو، بەڵام هەندێک لە بەشداربووان کاریگەریی لاوەکی سووک بۆ مامناوەندیان هەبووی، لەگەڵ تێکچوونی گەدە و ڕیخۆڵە وەک سکچوون، قەبزی و ڕشانەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی