شارپرێس:
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردى له‌نووسینێكدا داواى لێبووردن له‌كوردانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"هه‌میشه ڕۆژهه‌ڵات پشت‌و په‌ناى باشوورى كوردستان بووه"، ده‌شڵێت:"لەم شەرمەزارییەدا من وەکو هاوڵاتییەکی باشوور تەنها ئەوەم لەدەستدێ کە بەو خوشک‌و برا ئازیزانەم بڵێم، داوای لێبوردنتان لێدەکەم، من بێبەریم لەوەی دژی ئێوە دەکرێت"، هاوكات مه‌ریوانى وریا قانع-یش پاڵپشتى په‌یامه‌كه‌ى ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردى كردووه‌و ده‌ڵێت:"منیش وەک ئەو ھاوڕێ خۆشەویستەم داوای لێبووردن لەھەموو برایانی ڕۆژھەڵات دەکەم".
له‌په‌یامێكدا ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردى نووسیویه‌تى:"بۆ خوشک‌و برایانی ڕۆژهەڵات.. لەژیانی خۆمدا سێ‌جار ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووم".
ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، جاری یەکەم شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بوو، ئەوکاتە زۆر منداڵ بووم‌و شتێکی ئەووتۆم لەبیر نەماوە، جاری دووەم ساڵی 74 ـ 75 بوو، پاش شکستی شۆڕشی ئەیلول بەئاوارەیی لەشنۆو نەغەدە گیرساینەوە، سێهەمجار دوای ئەنفال بوو، ئەوکاتەی ڕژێمی بەعس بەچەکی کیمیایی‌و سوپا زەبەلاحەکەی ناوچە ئازادکراوەکانی داگیرکردو ناچاریکردین جارێکی تر پەنا بۆ ڕۆژهەڵات بەرین.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "لەهەموو شکست‌و قەیرانەکانی باشووردا هەمیشە ڕۆژهەڵات پشت‌و پەنامان بووە، لەبرسێتیدا نانیان بۆ دابینکردووین، لەشەڕەکاندا تیماری بریندارەکانیان کردووین، لەکارەسات‌و نەهامەتییەکانماندا باوەشی گەرمیان بۆ کردووینەتەوەو دەرگای ماڵەکانیان بۆ ئاوارەو دەربەدەرەکانمان خستۆتە سەرپشت".
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردى باسى له‌وه‌شكردووه، "پاش ڕاپەڕین‌و ئازادبوونی هەرێم، بەهیوابووین ئەگەر باشوور نەیشبێتە بنکەیەک بۆ ئازادیی بەشەکانی تری کوردستان، لانیکەم پەناگەیەکی ئارام بێت بۆ ئەو هاونیشتمانییەی لەڕۆژهەڵات‌و بەشەکانی تری کوردستانەوە پەنا بۆ هەرێم دێنن، بەڵام بەداخەوە، هەرێمی کوردستان بوو بەشوێنێک بۆ تیرۆرکردنیان، جا بەدرۆن‌و سیخوڕی تورکی بێت یا سیخوڕ‌و مووشەکی ئێرانی، تەنانەت گەیشتینە ڕۆژێک هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لەبنکەو بارەگاکانیان هەڵکەندرێن‌و لەکەمپێکی دوورەدەست، کە زۆرتر لەزیندان دەچێت، توندبکرێن".
له‌كۆتاییدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، "لەم شەرمەزارییەدا من وەکو هاوڵاتییەکی باشوور تەنها ئەوەم لەدەستدێ کە بەو خوشک‌و برا ئازیزانەم بڵێم: داوای لێبوردنتان لێدەکەم، من بێبەریم لەوەی دژی ئێوە دەکرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه مه‌ریوان وریا قانع پاڵپشتى نووسینه‌كه‌ى ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردى كردووه‌و نووسیویه‌تى:"منیش وەک کاک ئاسۆس ھەردی، منیش وەک ئەو ھاوڕێ خۆشەویستەم داوای لێبووردن لەھەموو برایانی ڕۆژھەڵات دەکەم".
ئه‌وه‌شى وتووه، "ئەوەی ڕوودەدات، جێگەی شەرم‌و تەریقبوونەوەیەکی مێژوویی گەورەیە، لەدەرەوەی ئەولانی ھەرەکەمە لەھاریکاریی ئینسانیی‌و نیشتیمانیدایە کە مرۆڤبوونی مرۆڤ دەپارێزێت".