شارپرێس:
تیمێک لەشارەزایانی ئەنیمەیشن توانییان ڕوخساری فیرعەون ئەمینحوتەبی یەکەم بنیات بنێنەوە کە 3500 ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردوەو یەکەم کەس بوو لەدۆڵی پاشاکان نێژراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، سیسێرۆ مۆراس گرافیک دیزاینەری بەڕازیلی، تەکنیکە پێشکەوتوەکانی بەکارهێناوە، لەوانە تۆمۆگرافی کۆمپیوتەریی، بۆ دروستکردنی وێنەیەکی دیجیتاڵیی ڕوخساری فیرعەون ئەمینحوتەبی یەکەم، کە پێدەچێت لەتەمەنی 35 ساڵیدا کۆچی دوایی کردبێت .
ئەم پڕۆژەیە بەهاوکاریی مامۆستای تیشک لەزانکۆی قاهیرە سەحەر سەلیمو میسرناس زاهی حەواس ئەنجامدراوە. لەتیشکی ئێکسدا وردەکاریی وردی مۆمیاکە دەرکەوتوە، لەنێویاندا پاشماوەی پارێزراوی دڵو مێشکی فیرعەون.
مۆراس ڕونیکردەوە کە بنیاتنانەوەی دەموچاوەکە وردەکاریی جیاوازی نیشاندەدات کە جیاوازە لەو پەیکەرتاشییە خوداییە ئایدیالیزەکراوانەی کە لەپەیکەرە کۆنەکاندا وێناکراون، چونکە سەرنجی بونی "گوێدانی زیادە"ی لەچەناگەی ئەمێینحوتەبدا داوە، ئەمەش تایبەتمەندییەکە کە بەزۆری لەو پەیکەرانەدا نیشان نەدەدرا.
ئەمینحوتەبی یەکەم دەسەڵاتی گرتە دەست دوای ئەوەی باوکی ئەحمۆسی یەکەم سەرکەوتوو بوو لەدەرکردنی هیکسۆسەکان، میسری گەیاندە قۆناغێکی ئاشتییو خۆشگوزەرانیی، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی وڵاتەکە بچێتە سەردەمێکی زێڕین.