شارپرێس:
دوو کەسایەتی شاری
هەولێر دەنگۆی دروستکردنی لیستێک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ڕەتدەکەنەوە.
هەریەک لە ئیسماعیل سوسەیی
مامۆستای ئاینیی و بەشدار حەسەن پارێزەری ڕاوێژکار لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا
ئاماژەیان بەوەکرد،" ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەندێک پەیج و ئەکاونت لە سۆشیال
میدیا هەواڵێک بڵاوبوەتەوە کە گوایە ئێمە بە نیازی دروستکردنی لیستێکین یان هاوپەیمانێتی
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومانی نوێنەرانی عێراق".
ئەو دوو کەسایەتییە لەڕونکردنەوەکەیاندا دەڵێن،" سەرلەبەری
ئەو هەواڵە دورە لە راستی و واباشترە ئەو کەسانەی ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە،
پرسیار بكەن بۆ ئەوەی نەكەونە هەڵەوە و بە ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی کار بکەن ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.