پەرلەمان دوو مانگ پشوو وەردەگرێت‌و وەرزی یاسا دانان کۆتایی دێت

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 
️سەرۆکایەتی په‌رله‌مانى عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بەمادەی 57ی دەستوری عێراق‌و مادەی 22ی لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، بڕیاردراوه‌ وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمان ڕۆژی هەینی 9ی ئایاری 2025 کۆتایی بێت.

 
له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوکات شێروان دوبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتویه‌تى:"ڕۆژی 9ی ئەم مانگە ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان کۆتایی دێت‌و پەرلەمان بۆ دوو مانگ دەچێتە پشوەوە، بەڵام کاری چاودێریی پەرلەمان بەردەوامدەبێت".
 
ئەم هەفتەیە دوو کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاریکران؛ ڕۆژانی دوشەممەو سێشەممە، بەڵام بەهۆی تەواونەبونی ڕێژەی یاسایی هیچ کامیان نەکران.