شایەتحاڵان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایانگەیاندووە، لە کشمیری سەر بەپاکستان لە نزیک شاخەکانی دەوروبەری شاری موزەفەراباد گوێیان لە دەنگی چەند تەقینەوەیەک بوو.
شایەتحاڵان دەڵێن، دوای تەقینەوەکان کارەبای شارەکە پچڕاوە. هێشتا هۆکاری تەقینەوەکان ڕوون نییە.
هاوکات سەرچاوەکان باس لەجووڵەی نائاسایی هێزی ئاسمانی هیندستان دەکەن لەسنوورەکانی پاکستان.
پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و پاکستانی خاوەن چەکی ئەتۆمییە تێکچووە، دوای ئەوەی چەکدارەکان لە ٢٢ی نیسان لە هێرشێکدا لە کشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی هیندستاندایە، ٢٦ کەسیان کوشت. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام هیندستان پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی پاکستان کردووە.
ئەمە کوشندەترین هێرشە کە خەڵکی سڤیلی لە کشمیر لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵدا کردۆتە ئامانج.