شارپرێس:
لەپەرلەمانی عێراق هەوڵدەدرێت دەستەی حەشدی شەعبی بکرێتە وەزارەتێك، پەرلەمانتارێکیش لهوبارهیهوه زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "ژمارەی ئهو هێزه لە 300 هەزار کەس نزیکبوەتەوە".
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى سەعد تەوبی پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه، لەپەرلەمانهوه دەست بەهەوڵێک کراوە، بۆ ئەوەی دەستەی حەشدی شەعبی بکرێته وەزارەتێکی سەربەخۆ.
ئەو پەرلەمانتارەی وتویهتى، "دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی لەناو پەرلەمان لەقۆناغی کۆتاییدایە، ژمارەی چەکدارانی ئەو دەستەیەش لە300 هەزار کەس نزیکبوەتەوە، هەربۆیە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی لەکاتی دەنگدان دەنگ بەوەزارەتی حەشدی شەعبی بدرێت لەجێگەی دەستهی حەشدی شەعبی".
ئهمهش لهكاتێكدایه پێشتر محەممەد کازم سادق باڵیۆزی ئێران لەعێراق ڕایگەیاندبوو، پەیامەکەی ترەمپ بۆ تاران داوای هەڵوەشاندنەوە یان پەکخستنی حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو کە ئەمەش لای ئێمە قبوڵ نییە، بەڵام لای خۆیەوە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوه، وڵاتەکەی هیچ داواکارییەکی لەئەمریکاوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی پێنەگەیشتوەو هیچ لایەنێکیش ناتوانێت عێراق ناچاربکات کۆتایی بەئەرکی حەشدی شەعبی بهێنێت.
حەشدی شەعبی لهساڵى 2014وه دامهزراوهو بهگوێرهى یاسای تایبەتی حەشدی شەعبی، هێزەکە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقدایە، بەسیستەمێکی ئاسایشی ناو دامەزراوەی ئاسایشی عێراق دادەنرێتو دەکەوێتە نێو هێزە چەکدارەکانی عێراق، بودجەی حەشد بە 60 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەمڵێنراوە.
