شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس جارێكی مشتومڕی دورخستنه‌وه‌یان له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ڕێگه له‌ئێران بگیرایه، ده‌كرا ڕێگه له‌هێرشه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئیسرائیلیش بگیرایه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) نوسیویه‌تى:"چه‌په ڕادیكاڵه‌كان جارێكی دیكه دورخستنه‌وه‌یان له‌پۆسته‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه به‌رباس‌و گفتوگۆی له‌سه‌رده‌كه‌ن".
تره‌مپ وتوشیه‌تی، "دوو ئه‌ندامی دیموكراته‌كان له‌كۆنگرێس كه كه‌س نایانناسێت‌و كه‌س ڕێزیان ناگرێت، بۆ جاری بیسته‌م كه ته‌نانه‌ت نازانن هۆكاره‌كه‌یشی چییه، هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی من ده‌ده‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه، "دیموكراته‌كان له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌م ده‌ده‌ن، چونكه سنوره‌كانی ئه‌مریكام ڕێكخستوه‌ته‌وه‌و ڕێگریم له‌هه‌ڵاوسان كردوه‌و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌م به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا‌و ئێران نیشانداوه".
هه‌ر له‌و پۆسته‌دا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ر ڕێگه له‌ئێران بگیرایه حه‌ماس پاره‌دار بكات، ده‌كرا ڕێگه له‌هێرشه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ سه‌ر ئیسرائیل بگیرێت.
تره‌مپ هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "وابزانم كاتی هاتوه وه‌كو خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان بكه‌ین‌و به‌هۆی تاوانه ڕاسته‌قینه‌كانه‌وه له‌كۆنگرێس دوریان بخه‌ینه‌وه".
