دەیان فڕۆکەی ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەپێی میدیای ئیسرائیل، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لەگەڵ فڕۆکەکانی ئەمریکا لەهێرشی سەر یەمەن لەڕۆژی دووشەممە بەشدارییان کردووە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی ٣٠ فڕۆکەی ئیسرائیلی بەشدارییان لە بۆردومانی یەمەندا کردووە.

ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی لە یەمەن ئەنجامداوە. لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی بالیستیکی حوسییەکان لەڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.