شارپرێس:
لەڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی سڕری سورەیا ئۆندەر، کەسێک مستێکی لەناوچهوانى سەرۆکی جەهەپەدا، ئەردۆغانیش دەڵێت:"هێرشکارەکە دەستبەسەر کراوە".
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی سڕری سورەیا ئۆندەر بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاو ئەندامی هفدى ئیمراڵی، کەسێک مستهكۆڵهیهكى لهناوچهوانى ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دا.
دوای ڕوداوەکە، ئەوکەسەی هێرشەکەی کردەسەر سەرۆکی جەهەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراو ئۆزەلیش لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنیدا ڕێوڕەسمەکەی بەجێهێشت.
سەرۆکی داواکاری گشتیی ئهستهنبوڵ سەبارەت بەڕوداوەکە لەڕاگەیەنراوێکدا ئەوەیخستەڕوو، "لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردوە، هەروەها ئەوکەسەی کردەوەکەی ئەنجامداوە گیراوەو دەستبەسەرکراوەو لێکۆڵینەوەی وردیش بەردەوامە".
هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیی بەئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپەوە کردو هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ خواستوهو وتویهتى:"لەنزیکەوە بەدواداچون بۆ ڕوداوەکە دهكهم، بهڵام بۆ دڵنیاییت كهسهكه دەستبەجێ دهستگیركراوهو لێکۆڵینەوەش لهگهڵیدا دەستیپێکردوە".
