شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حكومهتى هەرێم، 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بۆ پارێزگاکان ئیدارە سەربەخۆ دابینکردوە کە خاوەنی سیستەمێکی بەهێزو پێشکەوتوی ئاگرکوژێنەوە لەجۆری "ڕۆزن پاوەر"و هەمان سیستەمی ئاگرکوژێنەوەیە کە لەفڕۆکەخانەکاندا بەکاردەهێنرێن.
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومهتى هەرێم لەکۆنگرهیهكى ڕۆژنامەوانیدا وتی:"لەکابینەی نۆدا بەبڕیارێک بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس جیاكراونهتهوهو فەرمانكراوه بکرێنە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی، بۆ ئەوەی دەستکراوەتر بتوانرێت وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێرێت تاوەکو خزمەتی زیاتر ئەم کەرتە گرنگەی پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان بکات".
وتیشی:"ئەم 20 ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوەیه پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی دەکرێن بەبودجەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ کڕاونو لەئۆتۆمبێلەکانی دیکەی ئاگرکوژێنەوەو گەورەترو پێشکەوتوترن کە شەش هەزار لیتر ئاو دەگرێت لەگەڵ 500 لتیر فوم، ئەم ئۆتۆمبێلە تازانەی ئاگرکوژێنەوە بەسەر سەنتەری شارە گەورەکان دابەشدەکرێنو توانای کۆنترۆڵکردنی ئاگری گەورەیان هەیە".