شارپرێس:
کەشناسیی هەرێم ئاشكرایدهكات، پێشبینیدەکرێت باران ببارێت، بهوتهى کەشناسێکیش، "سبەینێ هەورەبروسکە چالاکە؛ هەربۆیە پێویستە خەڵک ئاگاداری خۆیان بن".
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیو بومەلەرزەزانیی هەرێم، "ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێتو هەورە بروسکەش دەبێت، لەکاتو شوێنی جیاجیاداو لەکاتەکانی شەودا لێزمەباران دەبارێت".
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ پلەی گەرما دوو پلەی سیلیزی بەراورد بەتۆمارەکانی دوێنێ دادەبەزێت، جگە لەپارێزگای دهۆک کە دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
لاى خۆیشیهوه محەممەد کەمال شارەزای کەشناسی ئاشكرایكردوه، "پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە بارانو هەورەبروسکە ماوە ماوە هەبێت؛ هاوکات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجەو ئیدارەکانی سۆرانو ڕاپەڕین لێزمەباران دەبارێت".
ئهوهشى وتوه، "ڕەنگە لەهەندێکاتو ناوچەش تەرزە ببارێت؛ لەگەرمیانو هەڵەبجە خێرایی با بۆ 38 کیلۆمهتر لەکاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە".
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ دوشەممە، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، "ئاسمان پەڵەهەورو نیمچەهەور دەبێت، نمەباران دەبارێتو پێشبینیدەکرێت هەورەبروسکەی لەگەڵ بێت، هاوکات خێرایی بۆ سەروو 35 کیلۆمهتر لەکاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە".
ههر لهوبارهیهوه کەشناسی ههرێم ڕایگهیاندوه، سبەینێ دوشەممە، "ئاراستەی با دەگۆڕێتو ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ لەناوچەکانی گەرمیانو پارێزگای سلێمانی هەیە؛ مەودای بینین 6 تاوەکو 7 کم دەبێت؛ هاوکات پلەی گەرما بەراورد بەتۆماری ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە"، بهڵام محەممەد کەمال دەڵێت:"سبەینێ دوشەممە هەورەبروسکە چالاکە، هەربۆیە ئەگەری ڕودانی کارەساتی نەخوازراو هەیە؛ ڕێنوێنیی هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی هەورەبروسکەدا لەماڵ نەچنەوە دەرەوە".
