پۆلیس ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگیركرد كه‌ ئه‌مڕۆ خوشكه‌كه‌ى خۆى كوشت

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێک ڕادەگەیەنێت کە بەیانی ئەمڕۆ خوشکەکەی خۆی لەگەڕەکی تەیراوەی شارى هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوشتوه‌.


ئه‌مڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەمڕۆئاگادارکراینەوە بەڕوداوێکی کوشتن لەگەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو دەستمان بەلێکۆڵینەوە کرد".

پۆلیس له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌یدا كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ دەڵیت، "لەلێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوت کچێک بەناوی (ن. ئـ. ع) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ع. ئـ. ع) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە".

له‌و ڕاگەیەنراوەدا پۆلیس ده‌ڵێت:"دوای کەمتر لەدوو کاتژمێر، تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیس به‌گوێره‌ى مادەى 406 لەیاسای سزادان دەستگیرکراوه‌و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە".