شارپرێس:
جەی دی ڤانس جێگری دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەڵمانیا تۆمەتباردەکات بەوەی هەوڵی دروستکردنەوەی دیواری بەرلین دەدات، ئەو لێدوانەی دی ڤانس، یەکەم لێدوانی بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپە دژ بەوڵاتێکی هاوپەیمانی لەمێژینەی خۆیان.
ئەو لێدوانەی جەی دی ڤانس، دوای ئەو ڕێکارانە هات کە ئەڵمانیا گرتییەبەر بەرامبەر پارتی جێگرەوەی ئەڵمانیای ڕاستڕەوی توندڕەو.
جەی دی ڤانس لەپێگەی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، "ئێمە دیوارەکەمان ڕوخاند، بەڵام ئەوان دروستیدەکەنەوە، ئەو دیوارەش بەدەستی سۆڤیهتو ڕوسیا دروستناکرێت، بەڵکو لەلایەن دامەزراوە سیاسییەکانی ئەڵمانیاوە دروستدەکرێت".
نوسینگەی فیدراڵی بۆ پارێزگاری دەستور لەئەڵمانیا، پارتی جێگرەوەی ئەڵمانیای وەک ڕەوتێکی توندڕەو کە هەڕەشە لەدیموکراسی دەکات ناساند، ئەو پارتەی دوەم زۆرترین دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیای لەشوباتی ڕابردوو بەدەستهێنا.