شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایدهكات، چونەتە باشوری سوریا بۆ ڕێگریی لەهەر هێزێکی دوژمن بچێتە نێو ناوچەی دروزەکان.
سوپای ئیسرائیل ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو ئاشکرایکردوە، لەباشوری سوریا بڵاوەیانکردوەو ئامادەن بۆ ڕێگریی لەهەر هێزێک بچێتە نێو ناوچەی دروزەکان، بێئەوەی ئاماژە بەژمارەی سەربازە بڵاوپێکراوەکانی بکات، ئەگەری هەیە ژمارەکە زیادیش بکات.
لەبەیاننامەیەکی سوپای ئیسرائیلدا هاتوە، چاودێری پێشهاتەکان دەکەن، هاوکات ئامادەیی تەواوی خۆیان دەکەن بۆ بەرگرییو تەواوی سیناریۆکانیش.
بەرپرسێکی دروزەکان لەپارێزگای سوەیدا دەڵێت، "هیچ سەربازێکی ئیسرائیلی لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێنەکراوە".
ئەو بەرپرسە دروزییە وتی:"پێدەچێت بونی سەربازیی ئیسرائیل لەپارێزگای قونەیترە لەنزیک بەرزاییەکانی جۆلان سنورداربێت".
دوای ڕوخانی بەشار ئەسەد لەمانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل پێگەی خۆی لەو ناوچەیە دامەزراندوە.