شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانيی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی بڵاوكردهوهو ڕایگەیاند، سبهینێ تاوە بارانو هەورە بروسکە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی ڕایگەیاند، "پێشبینیدەکرەێت کەشی ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواوبێت، لەگەڵ بارینی تاوەباران لەکاتو شوێنی جیاجیا هەندێكجاریش هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت کەشی سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو بێت، لەگەڵ بارینی تاوەباران لەکاتو شوێنی جیاجیادا هەندێكجاریش هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.