شارپرێس:
عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی خۆی بەوەرگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوی کۆری M-SAM-II Block 2 کە لەئێستادا بەیەکێک لەدیارترین سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە مەودا مامناوەندەکانی جیهاندا دادەنرێت.
ئەم سیستەمە بەهاوکاریی کۆریای باشورو دوو کۆمپانیای ڕوسی بەناوەکانی ئەلماز-ئەنتیو ئێم کەی بی فاکل پەرەی پێدراوە، بەسودوەرگرتن لەتەکنەلۆژیاکانی سیستەمی ئێس-350و ئێس-400ی ڕوسی.
سیستەمەکە بەوەجیادەکرێتەوە کە گەیشتن تا مەودای تا 50 کیلۆمهترو خێرایی بەرزو توانایەکی گەورەی هەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی تەشویشو کارکردن لەژینگە ئەلیکترۆنییە ئاڵۆزەکاندا.
هەروەک سیستەمەکە توانای ئەوەی هەیە مامەڵە لەگەڵ ئامانجە جیاوازەکانی وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو موشەکی بالیستیکیدا بکات.
وڵاتانی عەرەبی وەک سعودیەو ئیمارات زۆر گرنگییان بەبەدەستهێنانی ئەم سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییە کۆرییە داوە.
ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی ستراتیژێکی گشتگیریی عێراق دێت بۆ بونیادنانی سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی فرە چین، کە گوزارشت لەگۆڕانکارییەکی چۆنایەتی دەکات لەبواری ئاسایشو بەرگریی نیشتمانیدا.